خوێندراوەتەوە: (30)

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لە قۆناغی داهاتوودا پرۆژەكانی نەوت و غاز بە خێراییەكی زیاتر جێبەجێ دەكرێن. باسم محەمەد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: كاركردنی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە عێراقدا هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز. ئەو وتیشی: ئامانجی سەرەكی وەزارەتی نەوت دابینكردنی غازی پێویست، كۆتاییهێنان بە دیاردەی سووتاندنی غاز و فرەجۆركردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوتە. بەپێی وتەی وەزیرەكە “لە سەردانی ئەمدواییەیان بۆ ئەمریكا، چەندین ڕێككەوتنی ستراتیژی واژوو كراوە كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گواستنەوەی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و ئەزموونی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ نێو كەرتی وزەی عێراق”. وەزیری نەوت جەختیشی كردەوە كە بە ڕێنمایی سەرۆكوەزیران، دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ كۆمپانیاكان بۆ كەمكردنەوەی ماوەی جێبەجێكردنی پرۆژەكان و كاركردن بە درێژایی 24 كاتژمێر دەست پێدەكات. بەپێی قسەی وەزیری نەوتی عێراق بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزارەت بە بەشداری كۆمپانیا كاراكانی ئەو كەرتە كۆنگرەیەك بە ئامانجی چارەسەركردنی ئاستەنگەكان و خێراكردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان ڕێك بخات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 1,441 📊 Click Here