????????????????????????????????????
خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ئەنجومەنی دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی دەستگیرکردنیان
بۆ تاوانبارو تۆمەتبارە هەڵهاتوەکانی تاوانی ئەنفال دەرکردوەو دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا
دەگیرێت، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، تائێستا زیاتر لە ٤٠٠ تاوانبار و تۆمەتباری
هەڵهاتوی بەشداربوو لە تاوانی ئەنفال نەچونەتە بەردەم دادگا.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،” لەوەڵامی بەدواداچونەکانمان، دەستەی لێکۆلینەوەی
دادوەری لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا/ رەسافە، لەرێگای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقەوە رایدەگەیەنن،
کە دەستەی لێکۆلینەوەی دادوەری لە دادگای باڵای تاوانەکان لەعێراق بەردەوامە لە رێوشوێنە
دادوەرییەکان دەرهەق بە تاوانباران و تۆمەتبارانی هەڵهاتوو لە کەیسی تاوانی ئەنفال “.

هەر لەوەڵامەکەدا هاتوە، تاوانباران و تۆمەتبارانی هەڵهاتووی
بەشدار لە تاوانی ئەنفال یاداشتی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوەو داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان
کراوە کە جێبەجێ بکەن و لەبەردەم دادگا ئامادەبن بۆ تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان
لەگەڵیاندا.

لەوەڵامەکەی دەستەی لێکۆلینەوەی دادوەریدا کە سێ دادوەری
دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە ئیمزایان کردوە، جەختکراوەتەوە، کە دادگاکەیان
فەرمانی دەرکردوە بۆ دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی گواستراوەو نەگواستراوەی
تاوانبار و تۆمەتبارانی هەڵهاتوو لە کەیسی تاوانی ئەنفال و هەوڵەکان و رێوشوێنەکان
بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنیان.

لەبەشێکی تری وەڵامەکەی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/رەسافە
هاتوە، هەریەک لە تاوانباران ( سەدام حسێن مەجید ئەلتکریتی، عەلی حەسەن مەجید ئەلمەجید،
سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلجبوری، حسێن رەشید مەحەمەد ئەلتکریتی،فەرحان متڵەگ ساڵەح ئەلجبوری،
تاهیر تۆفیق حاج یوسف ئەلعانی، سابر عەبدولعەزیز حسێن ئەلدوری) لە دادگای دووی
تاوانەکانی سەربە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لەسەر داوای یاسایی (١/ج٢/ ٢٠٠٦)
سزا دراون لەنێوان هەڵواسین هەتا مردن و بەندکردنی هەتاهەتایی و ماڤیش دراوە بە
سکاڵاکاران لەدادگا مەدەنیەکان داوای قەرەبوو بکەن.

کاروان یاروەیس باسی لەوەشکرد، لەساڵی (٢٠٠٧) بەدواوە ئەم
کەیسە کە تاوانی قڕکردنی نەژادی و کۆمەڵکۆژکردنی نەتەوەی کوردە بەتەواونەکراوەیی جێهێلدراوەو
تائێستا زیاتر لە ٤٠٠ تاوانبار و تۆمەتباری هەڵهاتووی بەشداربوو لە تاوانی ئەنفال
نەچوونەتە بەردەم دادگا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 444 📊 Click Here