خوێندراوەتەوە: (1.2K)

لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەدەنە خەڵک کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات. عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بڕی پێویستی گازی ماڵان بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بتڵەکانیان پڕبکەنەوەو مەرجی وەرگرتنی کۆبونی خۆراکیش نەماوە. سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە: نرخی هەر بتڵێک غاز ٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی سکاڵاوە ٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧ سکاڵا بکەن و ڕێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگرینە بەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,065 📊 Click Here