خوێندراوەتەوە: (19)

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پەیامێکی پیرۆبایی
بەبۆنەی یادی لەدایکبونی ئاراستەی نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت،” ئەگەر هاوڕێیەتییەکەمان
راستەقینە و لەسەر بنەمای متمانەیەکی تەواو نەبایە، بە ئاسانی دەکرا ئەم
هاوڕێیەتییەمان بپچڕێت “.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا بح نێچیرڤان بارزانی
ئاماژەی بەوەکرد،” پۆست و نازناوەکان دێن و دەڕۆن – سەرۆکی هەرێم، سەرۆکوەزیران…
– و تۆ بەرزترینەکانیانت بە سەربەرزییەوە هەڵگرتووە. بەڵام ئەمڕۆ من ئەمە بۆ سەرۆک
نانووسم؛ بەڵکو بۆ هاوڕێیەکی زیاتر لە بیست ساڵەم دەنووسم “.

ئەوەشیخستەڕوو،” ئەم هاوڕێیەتییە پێش ئەوەی بەدەستی
بهێنم بۆم ماوەتەوە، بەردەوامیی و درێژکراوەی ئەو هاوڕێیەتی و پەیوەندییە قووڵەیە
کە لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا هەتبوو. بەڵام بە تێپەڕبوونی ساڵەکان هاوڕێیەتییەکە بە
تەواوی بووە هی خۆمان “.

قوباد تاڵەبانی لەپەیامەکەیدا باسی لەوەشکردوە،” لەناو
ئەو هەموو قەیران و ساتە ئەستەم و رۆژە ناخۆشانەی کە پێکەوە پێیدا تێپەڕبووین، ئەگەر
هاوڕێیەتییەکەمان راستەقینە و لەسەر بنەمای متمانەیەکی تەواو نەبایە، بە ئاسانی دەکرا
ئەم هاوڕێیەتییەمان بپچڕێت. بەڵام پێکەوە بەسەر سەختی و ناخۆشییەکان، هەوراز و نشێوییەکاندا
زاڵ بووین و هاوڕێیەتیمان پتەوتر و شکۆدارتر بوو. ئەمڕۆ زیاتر لە هەر شتێکی تر
سوپاسگوزاری ئەم هاوڕێیەتییە شکۆدارەم “.

وتیشی،” یادی لەدایکبوون تەنها وێستگەیەکە لە ژیاندا و ژیانی جەنابیشت پڕە لە وێستگەی زۆر گرنگ و
کاریگەر بۆ کوردستان، بۆ حیزبەکەت، بۆ خێزانەکەت و بۆ هەموو ئێمەش کە بەشێک لەم ڕێگەیەمان
لەگەڵتدا بڕیوە. ئەمانە ئەو دەستکەوتانەن کە دەبێت شانازییان پێوە بکەیت و ئێمەش بە
رێز و شکۆوە لێی دەڕوانین “.

لەپەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا ئەوەش هاتوە،” هیوای
تەندروستی، بەختەوەری و تەمەندرێژیت بۆ دەخوازم. دڵنیام کە چەندین وێستگەی دیکەی
گرنگ لە ژیانتدا تۆمار دەکەیت و ئێمەش شانازی دەکەین کە وەک هەمیشە برا و هاوڕێ و
هاوکار و پشتیوانت بین “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 2,093 📊 Click Here