خوێندراوەتەوە: (1.1K)

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نوسراوێکت ئاراستەی سەرۆک
وەزیرانی عێراق کردوە تاوەکو بڕیار لە خەرجکردنی موچەی مانگەکانی هەشت و نۆ بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان،
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، هەروەها باسی
لەناردنی تەزاروی پێداچونەوەی مانگی هەشت کردوە، لەبەرامبەردا داوا دەکات بڕیار
لەبارەی خەرجکردنی موچەی ئەو دوو مانگەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، سبەی سێشەممە کۆبونەوەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت لەو کۆبونەوەیەدا
نوسراوەکەی حکومەتی هەرێم ڕادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکرێت،
بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 135 📊 Click Here