خوێندراوەتەوە: (1.5K)

لە گوندی تەویل حەرب لە سنوری قامیشلۆ هێرشێکی چەکداری
کرایەسەر خاڵێکی سەربازی و دوو شەڕڤان شەهیدبون و دوانی دیکەش برینداربون.

هەڵزوار میتانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەربازیی ناوچەی ڕۆژهەڵات
ڕایگەیاند، چەکدارەکان خاڵێکی سەربازیی “لیوای قامیشلۆ”یان کردوەتە ئامانج
و بەهۆیەوە دوو شەڕڤان گیانیان لەدەستدا و دوو شەڕڤانی دیکەش برینداربون.

ئەوەشیخستەڕوو، گروپێکی لە یاسادەرچوو هێرشەکەیان ئەنجامداوە،
بەڵام پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەلایەن شەڕڤانانەوە بەرپەرچدراونەتەوە، ئێستاش
گەڕان و بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست
بەرامبەریان بەردەوامیی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو خاڵەی هێرشی كراوەتە سەر لەژێر
دەسەڵاتی هێزەكانی هەسەدەیە كە ئێستا سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریان.

دوێنێ دووشەممە، لەکاتی گەڕانەوەیان، ئاوارەکانی سەرێکانی لەلایەن
عەرەبە هاوردەکان هێرشیان کرایە سەر و پەلاماری ئۆتۆمبێلەکانیان درا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 235 Today: 2,095 📊 Click Here