خوێندراوەتەوە: (1.2K)

شەپۆلێکی توندی هەورەبروسکە و بارانی مامناوەند ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێک کاریگەرییە سەرەکییەکەی لەسەر پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و گەرمیان بەهێز دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە دواپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ناڕێکی لە کەشوهەوادا دروست دەبێت و سەرەتای چالاکبوونی هەورەبروسکەکان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری ئیدارەی گەرمیانەوە دەست پێدەکات، کە ئاماژە بە بارینی بارانێکی کەم دەکرێت لەو ماوەیەدا. ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات، کاریگەریی لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە سنووری کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و باکووری گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینی دروستبوونی هەورەبروسکەی زۆر بەهێز و چڕ دەکرێت. بڕی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکاندا کەم بۆ مامناوەند دەبێت و بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت، بەڵام هاوکات لەگەڵ بەهێزیی بروسکەکاندا دەبێت. لە لایەکی ترەوە، ناوچەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین کەمی بارانبارینیان پێوە دیار دەبێت و لەو ناوچانەدا ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی لاواز هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 741 📊 Click Here