دەست بەسەراگرتنی پارەكانی بریكاری وەزیری نەوتی عێراق لە ژێر زەمینەكان ڕای گشتی هەژاندوە و پەردەی لەسەر گەندەڵییەكی ترسناك هەڵداوەتەوە. شاردنەوەی پارە لەژێر زەمینەكان بۆ هەرێمی كوردستان مۆدیلێكی كۆنە و ساڵانێكی زۆرە پەیڕەو دەكرێت و دەیان عەدنان جومەیلی هەن كە پارەی خەڵك و سامانی وڵاتیان لە ژێرزەمینەكاندا شاردووەتەوە و بە خواستی خۆیان تەخشان و پەخشانی دەكەن.
