خوێندراوەتەوە: (1.6K)

مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ماوهبهسهرچووی هەرێمی کوردستان ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە باسی لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر هەرێم و کۆمەڵێک پرسی هەنووکەیی دیکەی ناوچەکەی کرد و رایگهیاند، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی، بەڵکو دەبێتە بەشێک لە چارەسەر. مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەکی ناوچەیی، بەڵکو هەمیشە هەوڵی داوە ببێتە فاکتەرێک بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا. بارزانی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە بێ پاساو بوون و قوربانییان لێکەوتووەتەوە. هەروەها جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە سەرەتایەوە نەبووەتە بەشێک لە هیچ جەنگێکی ناوچەیی و خاکی هەرێمیش نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هیچ وڵاتێک. لە کۆتاییدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە دۆخی جەنگی ئەمریکا و ئێران کرد و ڕایگەیاند کە پێشبینی بۆ کۆتاییهاتنی ئەو جەنگە ناکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 58 Today: 1,741 📊 Click Here