پەیام
بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە پایتەختی یابان، زیاتر لە 240 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنراونەتەوە.
كەناڵی ئێن كەی ئێچ-ی یابانی لە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەی هانیدای نێودەوڵەتییەوە گواستییوەتییەوە، كە بارانی بەڵیزمە و هەورەبروسكە و ڕەشەبا و گەردەلول كە لە دوێنێوە تۆكیۆی پایتەخت و چەند ناوچەیەكی نزیكی گرتووەتەوە، بە گشتیی بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە 240 گەشتی ئاسمانی، كە 129 گەشتی لە فڕۆكەخانەی هانیداوە بووە.
ئەوەیشی بڵاوكردووەتەوە، كە 70 گەشتی كۆمپانیای نیپۆن بۆ فڕۆكەوانی و 42 گەشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی یابانیش ئەمڕۆ هەڵوەشێنراونەتەوە.
كەناڵەكە ئەوەیشی بڵاوكردووەتەوە، كە تێكچوونی جوڵەی گواستنەوەی ئاسمانی كاریگەری لەسەر زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار دروستكردووە و بەدووریشی نەزانی دواكەوتن و هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە گەشتە ئاسمانییەكان ڕوو بدات.
ڕۆژی پێنجشەممە بارانێكی بەخوڕ تۆكیۆی پایتەختی یابانی گرتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ جوڵەی سەر شەقامەكان دروست بوو و هێڵی شەمەندەفەرەكانیشی ڕاگرت، كەشناسی وڵاتەكەیش ڕایگەیاند كە شەپۆلی بارانەكە بێ پێشینەیە و چەندین ناوچەی نیشتەحێبوون و تونێلی ژێر ئاو خستووە.
