خوێندراوەتەوە: (128)

لە ماوەی پێنج ڕۆژی کردنەوەی دەرگای ناونووسیندا بە شێوەى ئۆنلاین بۆ فەریزەى حەجى ئەمساڵ نزیکەى 13 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە. بە گوێرەى ئەو لینکەى بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بۆ تۆمارکردنى ناوى حاجییان دایناوە، تاوەکو دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ 25ى 7ى 2026، نزیکەى 13 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە. بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕۆژی 5ى 8ى 2026 ى وەک دوا وادە بۆ ناونووسین دیاریکردووە، بڕیارە لەدواى ئەو وادەیە تیروپشکى بۆ ناوى حاجییانى ساڵى 2027 لێ بکرێت. ساڵى 2026 پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج پێنج هەزار و 120 کەس بوو، بڕیارە بۆ ساڵى 2027یش هەمان ژمارە هەڵبژێردرێن. بەرپرسانى بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەى هەرێم پێشبینى دەکەن ئەمساڵ زیاترلە 70 هەزار کەس خۆیان بۆ فەریزەى حەجى 2027 تۆماربکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 2,292 📊 Click Here