به‌بڕیارى حكومه‌تى عێراق، سبه‌ینێ 12ى 8ى 2026 پشوى فه‌رمیه له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى عێراقدا، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕوانى یهكلابونهوهى ئهوهدابون ئاخۆ له‌هه‌رێم پشوه یان نا، سه‌رچاوه‌یه‌ك لەفەرمانگەی میدیا‌و زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى -ه‌وه زانیاریى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكرد.
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سبەینێ چوارشەممە، 12ی ئابی 2026، لەسەرجەم دامودەزگاو فەرمانگە حکومییەکاندا پشوی فەرمی بێت، به‌گوێره‌ى بەیاننامەیه‌كى فەرمی سکرتارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەم پشوە بەبۆنەی یادکردنەوەی ساڵیادی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دیاریکراوە، بڕیارەکەش لەسەر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرکراوە.
ئەم پشوە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق (جگە لەهەرێمی کوردستان، کە به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێری فەرمی خۆی کاردەکات) دەگرێتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم تایبه‌ت به-ى وت، “ئه‌و پشوه‌ى حكومه‌تى عێراق بڕیارى له‌باره‌وه‌داوه، هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى، “سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌وامى فه‌رمییه‌و پشوو نییه، به‌ڵام ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ لهدایكبونى پێغه‌مبه‌ر كه ده‌كاته سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیه‌كانى هه‌رێم، پشوى فه‌رمییه”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
