خوێندراوەتەوە: (977)

سەرچاوەیەك لەحكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، لەم هەفتەیەدا 120 ملیار لەداهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەكەن، سەرچاوەیەكیش لەحكومەتی عێراق دەڵێت،” لەگەڵ گەیشتنی پارەكەدا دەست بەڕێكارەكانی تەمویلی پارەی موچە دەكرێت”.

سەرچاوەیەكی تایبەت ئەوەی بە وت،” حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەکردوە، بەپێی زانیارییەکان، لەچەند ڕۆژی داهاتودا پارەکە بەکاش ڕادەستی لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەکات تا بگاتە بەغدا”.

سەرچاوەیەك لەحکومەتی عێراقیش ئاشكرایكردوە، خەرجكردنی پارەی موچە، لەدوای ڕداستكردنی نەوت پێویستی بەڕادەستكردنی داهاتی نانەوتییە”.
سەرچاوەكە وتوشیەتی،” بڕیاری خەرجكردنی پارەی موچەی مانگی هەشت هەیە، تەنیا بەناردنی 120 ملیارەكە دەكرێت دەست بەتەمویلی پارەكە بكرێت”.

سەرچاوەكەی حكومەتی عێراق ئەوەشی نەشاردەوە، تەنیا گرفت لەبەردەم تەمویلكردنی موچەی مانگی هەشت ئەوەیە وادەكەی لەگەڵ دەستكردن بەتەمویلی موچەی مانگی دەی وەزارەتەكانی عێراقە، بەو پێیەی لەدوای دەی مانگەوە دەستپێدەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، گرفتی دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەوت و ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی بوو، ئێستاش لەگەڵ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان تەنیا گرفت ناردنی 120 ملیارە وەك نیوەی داهاتی ناوخۆی مانگانە بۆ حكومەتی فیدراڵی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 185 Today: 579 📊 Click Here