شەڕی ئێران و ئەمریکا لەگەڵ توندبونەوەی هێرشە دولایەنەکان چوەتە قۆناغێکی نوێوە. ئەمریکا ڕایگەیاندوە کەپێنج کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی کردۆتە ئامانج، و ئێرانیش لەوەڵامدا بنکەی ئەزرەق لەئوردن و دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی بەموشەکی بالیستیکی کردوەتە ئامانج، ئەم گۆڕانکارییانە جارێکی دیکە ئاسایشی تەنگەی هۆرمز و بازاڕی وزەی خستووەتە ناوەندی قەیرانەکە.
شەڕی ئێران و ئەمریکا
لەگەڵ توندبونەوەی هێرشە دولایەنەکان چوەتە قۆناغێکی نوێوە. ئەمریکا ڕایگەیاندوە کەپێنج کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی کردۆتە ئامانج، و ئێرانیش لەوەڵامدا بنکەی ئەزرەق لەئوردن و دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی بەموشەکی بالیستیکی کردوەتە ئامانج.
ئەم گۆڕانکارییانە جارێکی دیکە ئاسایشی تەنگەی هۆرمز و بازاڕی وزەی خستووەتە ناوەندی قەیرانەکە.
لەبەردەوامییەکانی شەڕ و پێکدادانەکاندا
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە توانیویەتی ژێردەریاییەکی زیرەک و بێسەرنشینی ئەمریکی لە دەروازەی تەنگەی هورمز بگرێت و دەستی بەسەردا بگرێت. لەهەمان کات، سوپا هەواڵی لەناوبردنی درۆنێکی MQ-1ی ئەمریکای بڵاوکردوەتەوە. هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوو کەشتیی ئەمریکی، هەشت کەشتی نەوتهەڵگر و ١٠ کەشتیی پێشێلکار لە تەنگەی هۆرمز کراونەتە ئامانج.
لەئاستی ناوچەییدا
هەواڵی تەقینەوە لەئوردن و بەحرەین بڵاوکراوەتەوە، و هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر پێگەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئوردن، کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتووەتەوە. لە هەمان کاتدا، نرخی نەوت بەهۆی توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانەوە بەرز بوەتەوەو واشنگتن لەهەمان کاتدا سزای نوێی بەسەر پیشەسازیی فڕۆکەوانی ئێران سەپاندووە. ئەم کۆمەڵە گۆڕانکارییانە ئاماژەن بۆ زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان لە ناوچەکە.
ئەگەر هەیە ژێردەریاییە زیرەک و بێسەرنشینەکە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە تەنگەی هورمز دەستیان بەسەردا گرتوە، هەمان ئەو ژێردەریاییە زیرەکە بێت کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە گرنگترین ژێردەریایی بێسەرنشینی سوپای ئەمریکا دانرا کە لەلایەن کۆمپانیای Anduril Industries گەشەی پێدراوە.
ئەم ژێردەریاییە بەشێوەی فەرمی لە نیسانی ٢٠٢٥ ڕادەستی هێزی دەریایی ئەمریکا کراوە. ئەم بەرواری ڕادەستکردنەش لەگەڵ ئەو زانیارییەی پاسداران کەدەڵێت ئەم سیستەمە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە دەستی هێزی دەریایی ئەمریکی گەیشتووە، هاوتەریبە.
تایبەتمەندییەکانی ژێردەریاییی Dive-LD
١. سەربەخۆیی تەواو و هۆشی دەستکرد: بە وزەی کارەبا کار دەکات و سیستەمەکانی هۆشی دەستکرد ڕێبەریی جووڵە و بڕیاردانی لە ژێر ئاو دەکات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، بەبێ پێویستی بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی مرۆڤ.
٢. دیزاینکردنی سێڕەهەندی:
بەشێکی بەرچاوی پێکهاتەکانی جەستەی ژێردەریاییەکە بە تەکنەلۆژیای سێڕەهەندی دروست کراوە، کە دەتوانێت تێچووی بەرهەمهێنان کەم بکات و پرۆسەی چاککردنەوە و گۆڕانکارییەکان خێراتر بکات.
٣. توانای مانەوەی درێژخایەن:
بۆ ئەنجامدانی ئەرکە درێژخایەنەکان دیزاین کراوە و دەتوانێت لە ژێر فشاری زۆری قوڵایی دەریادا بۆ چەند ڕۆژ بەردەوام بمێنێتەوە، بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، چاودێریکردنی کەناراوەکان و چاودێری ژینگەی دەریایی.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
