لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، وەزیری ئاوەدانكردنەوە تیشیكی خستە سەر ڕێگای كەلار ـ ساڵئاغا، كە ڕێگایەكی ستراتیژییە و ئیدارەی گەرمیان بە مەرزی پەروێزخانەوە دەبەستێتەوە. ناوبراو وتی: چاوەڕوانی ڕەزامەندی و تەرخانكردنی پارەین بۆ ئەوەی ڕێگاكە بە دووساید بكەین و ڕێگا كۆنەكەش نۆژەن بكەینەوە. وەڵامەكەی وەزیر دوای ئەوە هات، لە بەرنامەیەكی بەدواداچووندا تیشكی خستە سەر پڕۆژە تەواونەكراوەكانی سنوورەكە و بەتایبەت ڕێگای مەرزی پەروێزخان كە ئاشكرای كرد “لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن شەقامە یەك سایدەكە بە مەبەستی دووسایدكردنی تێكدراو، پاشان بەجێهێڵرا!”.
