پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە و ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەکە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی ناوچەکان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە. بۆ ڕۆژی چوارشەممەش پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و یەک تا دوو پلەی دیکە زیاد دەکەن. بەپێی خشتەکە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە، لە سلێمانی و دهۆک ٣٥ پلە، هەروەها لە پارێزگای هەڵەبجە ٣٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
