ئەحمەد شەرع ڕایدەگەیەنێت، مانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە
باکوری رۆژهەڵاتی سوریا مەترسی دەخاتەسەر عێراق، تورکیا و سوریا، دەشلێت، مافەکانی گەلی
کورد لەسوریا بەپێی دەستور پارێزراون.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
لەئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بە
سستی بەڕێوەدەچێت و پێشنیازیان کردوە هێزەکانی هەسەدە تێکەڵێ سوپای سوریا بکرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی دەستوری سوریا، مافی گەلی کورد لەو
وڵاتەدا پارێزراوە.
ئەحمەد شەرع باسی لەوەشکرد،” سوریا دەوڵەتی یاسایە
و بەیەک ئاراستە لە هەموو سورییەکان دەڕوانێت، بەڵام مانەوەی هەسەدە عێراق و
تورکیا و سوریاش دەخاتە مەترسییەوە “.
وتیشی،” لەگەڵ گەیشتنمان بە دەسەڵات، کارمان لەسەر
ئەوە کردوە کە چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
