پارێزگاری کەرکوک پەیامێکی لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی
هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و دەڵێت،” با ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ين به وێستگه‌یه‌ك بۆ
بنيادنانی داهاتویه‌كی هاوبه‌ش، كه لێكگه‌يشتن و هاوكاری تێدا زاڵ‌بێت و ئه‌و ئاشته‌وایی
كۆمه‌ڵايه‌تی و ئاسايش و گه‌شه‌سه‌ندنه پته‌و بكات كه به‌ده‌ست هاتوه‌و كه‌ركوك به‌ره‌و
بووژانهوهيهكی ئابوری و پيشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ببات، كۆتایی به ساڵانێك لە قه‌يران
و ئاسته‌نگه‌كان بهێنێت “.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەپەیامێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” کۆمەڵانی خه‌ڵكی خۆشه‌ويستی كه‌ركوك، پاش چەند کاتژمێرێکی
كه‌م، هه‌ڵمه‌تی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی به‌ربژێران له چوارچێوه‌ی ليستە كێبڕكێكارەکان
له پارێزگا ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوك، ده‌ستپێده‌كات “.
پارێزگاری کەرکوک باسی لەوەشکرد،” له‌م ساته گرنگەدا،
بانگه‌وازێكی برایانه و دڵسۆزانه ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌م، داوا له‌سه‌رجه‌م خوشك
و برايان له ڕۆڵه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ين كه ئه‌م قۆناغه بكه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ
كێبڕكێی شهريفانه و پەیامێکی هۆشيارانه بگەیەنن كه گوزارشت لە هيوا و ئاواتی سه‌رجه‌م
پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بکات بێ جیاوازی “.
وتیشی،” داواشتان لێده‌كه‌م
به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه، پارێزگاری بکەن له پاك و خاوێنی شاره ئازيزه‌كه‌مان،
كه‌ركوك، و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحيه‌كانی “.
رێبوار تەها ئەوەشی وت،” كه‌ركوك پێشکەوتنی
به‌رچاوی له بواری خزمه‌تگوزاری و پاك و خاوێنی گشتی به‌خۆيه‌وه بينيوه، ئه‌مه‌ش
پێويسته هه‌موومان ووشيار و به‌رپرسيار بين له پاراستنی، به‌تايبه‌ت له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردندا “.
لەپەیامەکەی
پارێزگارئ کەرکوک ئەوەش هاتوە،” جه‌خت دەکەینەوە له گرنگی پاراستنی يه‌كڕيزی
كۆمه‌ڵايه‌تي و ڕێزگرتن لە يه‌كتر، چونكه شكۆی كه‌ركوك بەندە بەشكۆی پێكهاتهکانییەوە،
و يهكڕيزيمان نهێنی هێز و سه‌رچاوه‌ی بووژانهوهيهتی “.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت،” ئەم ئاهەنگی دیموکراسییە
پيرۆزهبێت له هه‌مووان، شانازی به هه‌موو هاوڵاتييهكی بەشەرەف و دڵسۆزی كه‌ركوكەوە
دەکەین، کە بە پهرۆشە بۆ ئێستا و داهاتوی شاره‌كه‌ی “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
