هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێكی قوڵی سووتەمەنی كراوەتەوە و نرخی بەنزین و نەوت گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانەیی. ئەمەیش سەرەڕای پێشنیاری بەغدا بۆ دابینكردنی سووتەمەنی پاڵپشتیكراو لە بەرانبەر ڕادەستكردنی نەوت، بەڵام حكومەتی ماوەبەسەرچوو ڕەتی كردووەتەوە، ئەمەیش هاوڵاتیانی هێندەی دیكە بێ ئومێد كردووە.
