خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی حكومەت توانای ئیدارەدانی سیستمی دارایی هەیە و ناكەوێتە ناو قەیرانی درێژخایەنەوە. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: كورتهێنانی دارایی كورتخایەنە و نابێتە هۆی دروستكردنی ئاستەنگی لەبەردەم پەرەپێدان و زۆرینەی كات كورتهێنانی دارایی پەیوەستە بە ناسەقامگیری نرخی نەوتەوە. باسی لەوەكرد وەبەرهێنەران درك بەوە دەكەن ئەو كورتهێنانە ڕەنگدانەوەی لاوازیی دامەزراوەیی نیە، بەڵكو پەیوەستە بە ناسەقامگیری بازاڕە نێودەوڵەتیەكان. ووتی: سەقامگیری لە بەهای دراوی بیانی لەكاتی بوونی كورتهێنانی دارایی گرنگە، ژینگەیەكی ئابووری دەخوڵقێنێت كە دەتوانرێت پێشبینی بكرێت و ئەوەش گرنگترین ئەو پێوەرانەیە كە وەبەرهێنی بیانی بەدوایدا دەگەڕێت. ڕوونشیكردەوە: بوونی دامەزراوەی دارایی بەهێز لەپێشەوەیان بانكی ناوەندی عێراق هۆكارێكی دڵنیاكردنەوەی وەبەرهێنەرانە و ڕەنگدارنەوەی توانای دەوڵەتە بۆ نەهێشتنی زەبری قەیرانە داراییە دەرەكیەكان و پارێزگاری لە سەقامگیری نەختینەیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 2,213 📊 Click Here