خوێندراوەتەوە: (294)

ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت تائێستا عێراق داواكاری بۆ وەرگرتنی قەرز لە سندوقی نەخیتەی نێودەوڵەتی پێشكەش نەكردووە. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕِایگەیاند: عێراق پەیوەندی پتەوی لەگەڵ سندوقی نەخیتەی نێودەوڵەتی هەیە و سندوقەكە ڕۆڵی گەورەی لە پاڵپشتی ئابووری وڵات هەبووە لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا. ڕوونیكردەوە: عێراق بە گەورەترین زەرەرمەندبووزی جەنگ لە ناوچەكە دادەنرێت و بەڕەچاوكردنی ئەوەی 85%ی هەناردەی نەوتەكەی بە گەرووی هورمز دەڕوات و داخستنی گەرووەكە زیانێكی گەورەی لێ كەوتوەتەوە. وتی: تیمێكی حكومی لەگەڵ سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیدان بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی سندوقەكە لە ساڵێكدا دوو جار. وتیشی: عێراق لە سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی قەرز دەكات ئەگەر پێویست بكات، بەڵام تائێستا هیچ داواكارییەكی فەرمی نییە و پێویستی ئێستا بریتیە لەوەستانی جەنگ لە ناوچەكە و وەستانی كاریگەری جیۆسیاسی لەسەر هەناردەی نەوت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 258 Today: 1,349 📊 Click Here