خوێندراوەتەوە: (1.4K)

حكومەتی عێراق بەنیازە نرخی بەنزین گران بكات و ڕێكخراوێكیش هۆشداری لە دەرەنجامەكانی ئەو هەنگاوە دەدات. ڕوانگەی ئیكۆ عێراق بڵاویكردەوە: حكومەتی بەغداد بەنیازە بە بیانووی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و هەوڵدان بۆ زیادكردنی داهاتی دەوڵەت نرخی بەنزین و بەروبومە نەوتییەكان گران بكات. بەپێی ئەوەی ڕوانگەكە ڕایگەیاندووە “زیادكردنی نرخ بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی و بەنزینی فڕۆكەش دەگرێتەوە”. ڕوانگەی ئیكۆ ڕەخنە لە هەنگاوی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی دەگرێت و دەڵێت: ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەكان و ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا بنەڕەتیەكانیش دەبێت. ڕوانگەی ئیكۆ عێراق ڕایدەگەیەنێت: گرانكردنی نرخی سووتەمەنی دەبێتە تێكدانی ڕێژەی هەڵاوسان و كاریگەری نەرێنی لەسەر چالاكی بازرگانی و پیشەسازی دەبێت، بۆیە پێویستە حكومەت بەدوای ڕێگەچارەی جێگرەوەدا بگەڕێت. ئەوە لە كاتێكدایە چەندین ساڵە نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان گران كراوە و نرخەكەی دوو هێندەی ناوچەكانی دیكەی عێراقە و بارگرانی زۆری دروستكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 1,818 📊 Click Here