خوێندراوەتەوە: (360)

کۆمیتەی نیشتمانیی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، تەقینەوەکەی ئێوارەی شەممەی شاری موسکۆ بەهۆی بۆمبێکی دەستکردەوە بووە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۲۱ی دیکەش برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆمیتەکە، ڕووداوەکە کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ۱ی ئابی ۲۰۲٦، لە ڕێستۆرانتێک لە مەیدانی “کودرینسکایا” لە ناوەڕاستی پایتەختی ڕووسیا ڕوویداوە. ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێ کردووە کە یەکێک لە کوژراوەکان پاسەوانێکی ڕێستۆرانتەکە بووە، کە ڕێگری لە ئافرەتێکی نەناسراو کردووە بە گومانی هەوڵدان بۆ بردنه ژوورەوەی بۆمبە دەستکردەکە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، ئافرەتە گومانلێکراوەکە، پاسەوانەکە و یەکێک لە میوانانی ڕێستۆرانتەکە گیانیان لەدەستداوە. لە شوێنی ڕووداوەکەدا، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا لە موسکۆ، لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەکاربوون. لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە و ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئاشکراکردنی تەواوی هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەردەوامن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 2,396 📊 Click Here