خوێندراوەتەوە: (1.7K)

مۆسكۆ و حكومەتی تاڵیبان ڕێككەوتننامەیەكی هاوكاریی سەربازییان واژۆ كرد كە تێیدا ڕووسیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی و كەرەستەی جەنگیی پێشكەوتوو پێشكەش بە ئەفغانستان دەكات. لە میانی سەردانەكەی بۆ مۆسكۆ، مەولەوی محەمەد یەعقووب موجاهید، وەزیری بەرگریی تاڵیبان، لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ڕێككەوتننامەیەكی فەرمیی هاوكاریی سەربازی و تەكنیكییان واژۆ كرد، كە چوارچێوەیەكی یاسایی دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی تاڵیبان بتوانێت بە فەرمی چەك و پێداویستیی سەربازی لە مۆسكۆ بكڕێت و سوود لە خولەكانی مەشق و ڕاهێنانی ڕووسی وەربگرێت. زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن ڕووسیا، چەك و كەرەستەی سەربازی دەداتە تاڵیبان و ڕاهێنان بە هێزەكانی دەكات هەروەها پێشكەوتنی گەورە لە دابینكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و كەرەستەی هێزی وشكانی بەدەستهاتووە تا لە داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێكردن. وەزیری بەرگریی تاڵیبان جەختی كردەوە، كە ئامانجیان بنیاتنانی “سیستمێكی بەرگریی پیشەیی” یە بۆ پاراستنی خاكی ئەفغانستان و بەشداریكردن لە سەقامگیریی ناوچەكەدا، هاوكات تاڵیبان جەختی كردەوە كە خاكی وڵاتەكەیان دژی هیچ وڵاتێكی دیكە بەكارناهێنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 20 Today: 2,033 📊 Click Here