دەزگای ستاندەر ڕایگەیاند، “شەوی رابردوو عەبدولڕەحمان خدر، ڕۆژنامەنوس و ئەندامی دەزگاکەمان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سۆرانەوە بەنایاسایی دەستبەسەر کراوە”، سەندیكای ڕۆژنامەنوسانیش دەڵێت،” بەوپەڕی بەرۆشیەوە دەستمان بەسۆراخ كردوە”.
دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوەو ڕاگەیاندن بڵاویکردەوە، دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەکاتی گەشتێکی ئاسایی خۆیدا بوە لەدەڤەری راپەڕین، بەبێ ئەوەی هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە یان سکاڵایەکی یاسایی لەسەر تۆمار کرابێت.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە چاوەڕێ بوین هاوشێوەی بەغدا ڕاوی گەندەڵکاران بنێن و بیانگرن، نەک پەنا بۆ دوبارەکردنەوەی نەریتی ڕفاندنی رۆژنامەنوس و چالاکوانان ببەن”.
باسی لەوەشکرد، ئەمە یەکەمین جار نییە لەسەر ئازادی بیروڕا، ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسا دەستگیر دەکرێن و هیچ ڕونکردنەوەیەکی فەرمیش لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نادرێتە ڕایگشتی.
هاوكات، نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان، ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بەدەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس عەبدولڕەحمان خدر حەمەد، بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ناوبراو پەیامنێری پێشوی دەزگای ستانداردو ئەندامی ئێستای هەمان دەزگایە و دانیشتوی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە لەگەڕەکی قەندیل و یەکێک بوە لەبەشداربوانی خولی سەلامەتی پیشەیی سەندیکاکەمان کە لە ڕابردودا بەهاوکاری لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسان (IFJ) سازمان کردبوو.
نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکا ڕاشیدەگەیەنێت، کە بەوپەڕی پەرۆشی و بەرپرسیاریەتییەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستی بە سۆراخ و بەدواداچونی چڕ کردوە بۆ زانینی چارەنووس و هۆکاری ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی ئەم هاوکارەمان، بەردەوامیش دەبین لەهەوڵەکانمان تا گەیشتن بەئەنجام و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی ناوبراو.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
