خوێندراوەتەوە: (41)

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی سەبارەت بەدامەزراندنی 57 دەرچوو بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی توندی لەسەر ئاستی سیاسیی‌و میدیایی لێکەوتوەتەوە، نوسراوەکە کە مێژوی حوزەیران‌و تەمموزی ئه‌مساڵى له‌سه‌ره، ئاماژە بەفەرمانێکی نهێنی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ دامەزراندنی ئەوکەسانە لەسەر بنەمای داهاتی ناوخۆ.

لەو چوارچێوەیەدا، فاتح سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی حکومەت کردوەو ئەمجۆرە هەنگاوانە بە”دامەزراندنی ژێرپەردەو جیاکاریی ناڕەوا” ناوزەد دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، “ناگونجێت حکومەت لەلایەکەوە پاساوی نەبونی داهات بۆ گەنجانی بێبەش بهێنێتەوە، لەلایەکی دیكه‌شه‌وه لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە خەڵک دابمەزرێنێت”.

سەنگاوی جەختدەکاتەوە، پێویستە یاسا بەیەکسانی بۆ هەموان جێبەجێبکرێت‌و بنەمای خاڵبەندیو شەفافیەت بکرێتە پێوەر بۆ ڕەخساندنی هەلی کار.

ئەو پەرلەمانتارەی ئۆپۆزسیۆن داوادەکات، پەرلەمان ڕۆڵی چاودێریی خۆی چڕتربکاتەوە بۆ ڕاگرتنی ئەمجۆرە دوفاقییە لەبەڕێوەبردندا کە زیانێکی گەورە بەمتمانەی هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 137 Today: 1,894 📊 Click Here