خوێندراوەتەوە: (27)

بڕیار بوو ئەمرۆ كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە پرسی کاندیدى پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدراو بۆ کاتێکى دیکە دواخرا. چیا نورى نێرى لە بەغداد، ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندید سەرۆك وەزیران بەڕێوەبچێت بۆ دوو شەممەی داهاتوو دواخراوە. تا ئێستا شەش ناو بۆ ئەو پۆستە لەسەر مێزی گفتوگۆكانن كە یەكێكیان محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری ئێستایە. زیاترلە پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران تێدەپەڕێت و تائێستا سەرۆک وەزیرانى نوێ هەڵنەبژێردراوە، هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى نوێى عێراقیش لە هەفتەى ڕابردوودا ئەنجامدرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,265 📊 Click Here