خوێندراوەتەوە: (620)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند شەپۆلی بارانبارین و هەورە بروسکە هەرێمی گرتووتەوە و تاوەکو ڕۆژی یەکشەمە بەردەوام دەبێت. کەشناسی ئەوەی خستەڕوو لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریا سپی ناوەراست و دەریای سوور، ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت، وە شەپۆلێکی تاوەباران و بروسکە ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەگرێتەوە. هەروەها باسی لەوەشکرد چالاکی و بەهێزی شەپۆلەکە لەکاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی هەینی کاریگەریەکەی دەست پێدەکات و تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت. هۆشداریشیدا لەم ماوەیەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچەکان هەیە و بەگشتیش مەترسی هەورە بروسکە دروست دەبێت بەتایبەتی لەناوچە دەشتاییەکان. ڕاشیگەیاند لە هەر ڕێنماییەکی نوێ هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە سەبارەت مەترسی بەرزبوونەوەی ئاو و هەورە بروسکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,419 📊 Click Here