تەرمی گەنجێكی دیكەی كۆچبەری شاری ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین گەڕێنرایەوە شارەكە و لە مەراسیمێكدا پێشوازیی لێ كرا. گەنجەكە ناوی شڤان ئیسماعیلە و تەمەن 21 ساڵە، لە جەنگەڵەكانی وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا. لەو بارەوە سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ڕایگەیاند: گەنجان بەهۆی كەمی دەرفەتی كار و نادادی و خەمساردی دەسەڵاتدارانەوە دەبن بە قوربانی. بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەمساڵدا زیاتر لە پێنج هەزار كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كردووە، لەو ڕێژەیەش نزیكەی 1500 كەسیان خەڵكی دەڤەری ڕاپەڕینن.
