وتەبێژی کۆشکی سپی
رەخنەی توند لە بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە ماریا
ماچادۆی ڤەنزوێلی دەگرێت و دەڵێت،” لیژنەی نۆبڵ
سەلماندی کە پێشینە بە سیاسەت دەدات، نەک ئاشتی “.
ستیڤن چیۆنگ، وتەبێژی کۆشکی سپی لەپەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
ئاماژەی بەوەکرد،” دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی رێککەوتنی ئاشتی
و کۆتاییهێنان بە جەنگ و رزگارکردنی رۆحی مرۆڤەکان، ئەو دڵێکی چاکەکاری هەیە
“.
ئەوەشیخستەڕوو، لیژنەی نۆبڵ سەلماندی کە پێشینە بە سیاسەت دەدات، نەک ئاشتی
“.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی، ماریا ماچادۆ کە یەکێکە لەدیارترین
کەسایەتییە سیاسییەکانی ڤەنزوێلایە و سەرۆکی رەوتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەیە،
لەلایەن لیژنەی نۆبڵی نەرویجی، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 پێبەخشرا، دۆناڵد
ترەمپیش یەکێک بوو لەدیارترین ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە کاندیدکرابون.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
