خوێندراوەتەوە: (23)

نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەخوازێت لە پێکهێنانی حکومەتێکدا کە خواستەکانی گەلی عێراق بەدیبهێنێت و سەروەری و ئاسایشی وڵات بپارێزێت. نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، پاڵپشتیی خۆی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەربڕی لە ئەرکی پێکهێنانی کابینەی وزاریی نوێدا. ئەمریکا هیوای خواستووە حکومەتی داهاتوو بتوانێت وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، نێردەی ئەمریکا جەختی لە هاوسۆزیی خۆی بۆ گەلی عێراق کردووەتەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان، کە خۆیان لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق، بەهێزکردنی ئاسایش بۆ بنبڕکردنی تێرۆر و بنیاتنانی ئابوورییەکی گەشەسەندوو دەبیننەوە. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە واشنتن خوازیاری پێشخستنی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ بەغدا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە مادی و کۆنکرێتییەکانی هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق دەستەبەر بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 1,310 📊 Click Here