خوێندراوەتەوە: (14)

بە بڕیارێكی نوێ ڕێكاری توندی سزایی بەرانبەر ئەو كەسانە دەگیرێتە بەر كە لەكاتی چوونەدەرەوە بۆ سەیران و شوێنە گەشتیارییەكاندا ژینگە پیس دەكەن. بەپێی نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، كە ‏ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ واژۆی كردووە، سەرجەم پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆكان و هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ‏ژینگە، بەپێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی (2008) فەرمانەكە جێبەجێ بكەن. بەپێی ڕێنماییە نوێیەكان، هەر كەسێك لە كاتی گەشتدا زبڵ و پاشماوە لە سروشتدا بەجێبهێڵێت، سزای دارایی دەدرێت بە بڕی 100 هەزار بۆ 10 ملیۆن دینار و داواش دەكات ڤیدیۆی ئەو كەسانە بگیرێت و وەك بەڵگە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بنێردرێت كە ژینگە پیس دەكەن. لە لایەكی دیكەوە، هۆشداریی توند دراوەتە خاوەن پڕۆژەكان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە ژینگەییەكان و تیمەكانی بەدواداچوونی وەزارەت و ‏دەستەی ژینگە چاودێری پڕۆژەكان دەكەن و سەرپێچیكاران سزا دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 1,310 📊 Click Here