خوێندراوەتەوە: (1.5K)

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نوێترین یدا دەڵێت، قۆناغى خەباتی چەکدارى لە تورکیا بە تەواوى کۆتایى هاتووە و گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵە. پارتی یەکسانی و دیموکراسیى گەلان “دەمپارتی” ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاماژەى بە ناوەڕۆکی سەردانى شاندى اپارتەکەیان بۆ لاى عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەرى پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” دا و چەند ێکی ئۆجەلانیان لەبارەى دۆخی تورکیا و ناوچەکە و پرۆسەى ئاشتی خستە ڕوو. لە ڕاگەیەنراوەکەى دەمپارتیدا هاتووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە: ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کۆمارى تورکیا نییە، کێشەى سەرەکیى تورکیا لەوەدایە تا ئێستا نەبووەتە کۆمارێکی دیموکراتی و پێویستە کار بۆ ئەمە بکرێت. ئۆجەلان ڕاشیگەیاندووە: قۆناغى خەباتی چەکدارى لە تورکیا بە تەواوى کۆتایى هاتووە و قۆناغەکە پێویستی بە گۆڕانکارییە، گەڕانەوەش بۆ دواوە مەحاڵە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ەکەیدا ڕاشیگەیاندووە: ڕووداوەکانى ئێران وجەنگ ئەوە دەسەلمێنن کە پرۆسەى چارەسەری لە ناوخۆى تورکیا ڕێگا ڕاست و دروستەکەیە بۆ چارەسەرى کێشەکان. دەمپارتی لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەى بەوەش داوە، پێویستە هەنگاوە یاساییەکان بە خێرایى و کردەیى بنرێن و کاتى زۆریان بۆ تەرخان نەکرێت، هەروەها پرۆسەى یاسادانان نابێت چیی دیکە دوا بخرێت. جێی باسە لیژنەکەى پەرلەمانى تورکیا تایبەت بە پرۆسەى ئاشتی ڕاپۆرتی کۆتایى پێشکەش کردووە، بەڵام لایەنە کوردییەکان ڕەخنە لە دەوڵەتی تورکیا دەگرن بەوەى کەمتەرخەمی لە هەنگاونانى کردارى دەکات و وەک پێویست بەدەم چارەسەرى کێشەکانەوە ناچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 66 📊 Click Here