خوێندراوەتەوە: (1.1K)

حكومەتی ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكاندا داخستووە و ڕایدەگەیەنێت، جەنگەكە نایاسایی و نادادپەروەرانەیە. حكومەتی ئیسپانیا لە بڕیارێكی بوێرانەدا دژی جەنگی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ئاسمانی وڵاتەكەی بەتەواوی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكاندا داخست و ڕێگری لە بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكان كرد. مارگریتا ڕۆبڵێس، وەزیری بەرگریی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە بەكارهێنانی ئاسمان و بنكەكانیان نادرێت بۆ جەنگ، لە سەرەتاشەوە واشنتۆنیان ئاگادار كردووەتەوە كە ئەو فڕۆكە ئەمریكییانەی كە لە جەنگ بەشدارن، ڕێگەیان پێ نادرێت بە ئاسمانی ئیسپانیادا بفڕن. ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی ئیسپانیا لەم جەنگەدا ڕوونە، پێی وایە جەنگێكی نایاسایی و نادادپەروەرانەیە. بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی “ئێل پایس”، قەدەغەكردنەكە تەنیا گەشتەكانی ناوخۆی ئیسپانیا ناگرێتەوە، بەڵكو ڕێگری لە تێپەڕبوونی ئەو فڕۆكە سەربازییانەش دەكات كە لە بنكەكانی بەریتانیا و فەرەنساوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەفڕن. هاوكات كارلۆس كوێربۆ، جێگری سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە دا كە مەدرید بەشدار نابێت لە جەنگێكدا كە پێشێلكاریی یاسای نێودەوڵەتییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 20 Today: 67 📊 Click Here