جیهان ئەمڕۆ شایەتحاڵی وەرچەرخانێكی مێژوویی گەورەیە لە دژی سیاسەتەكانی ئیسرائیل. لە ئیسپانیا و كەنەدا و توركیا و كۆریا، هەڵوێستی توند و كردەیی وەرگیراون. ئەم هەنگاوە جیهانییانە، كە پەرلەمان و شەقامەكان دەگرێتەوە، ئاماژەیە بۆ كۆتاییهاتنی قۆناغی بێدەنگی و دەستپێكردنی چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ ئەو شیرپەنجە سیاسییەی كە ساڵانێكی زۆرە جیهانی سەرقاڵ كردووە.
