خوێندراوەتەوە: (977)

سەرۆکی تورکیا دەڵێت، نە تورکیا تورکیای جاران و نە جیهانیش وەک ڕابردوو گیرۆدەی دەستی دەوڵەتانی ڕۆژئاوایە و ئێستا پێویستی یەکێتیی ئەورووپا بە تورکیا زۆر زیاترە لە پێویستی تورکیا بە یەکێتییەکە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی حکومەت ڕایگەیاند، لە سەردەمێکدا کە دۆخێکی نادیار بەسەر ناوچەکەدا زاڵە و مرۆڤایەتی بەدوای ڕێگەچارەیەکدایە، تورکیا خەریکە دەبێتە بەهێزترین و سەقامگیرترین وڵاتی ناوچەکە.

ئەردۆغان دەڵێت “بە داخەوە ڕوانگەیەکی هەڵەی ستراتیژی بەرامبەر تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا و دامەزراوەکانیدا بە ئاشکرا دەبیندرێت”.

دەشڵێت، “ئێستا پێویستە تێگەیشتنی ئەوە دروست بێت کە یەکێتیی ئەورووپا بە بێ ئەندامێتی تورکیا ئەکتەرێکی ناکامڵە لە سەر ئاستی جیهانی و ناوەندێکی جێی سەرنج نابێت”.

سەرۆکی تورکیا وتیشی: “یەکێتیی ئەورووپا پێویستە لە بەهای ڕوانگەی بونیادنەرانەی تورکیا تێبگات و کەڵکی خراپی لێ وەرنەگرێت و خۆی لە قسە و کردەوەیەک کە دۆخەکە دژوار بکات، بپارێزێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,689 📊 Click Here