خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە به‌رده‌واميى دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سیاسی و یاسایی‌ی وڵات و ڕۆڵی دامەزراوەی ياسادانان لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیی وڵات بکات.

هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە قۆناغی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە بێت و کارکردن بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانی‌یان هەیە و مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزن، لە پێشینەی کارەکانی پەرلەمان و حکوومەتدا بێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پێویستیی یەکخستنی دیدگاکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هاووڵاتییان.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دۆخی ناوچەکە و لێكه‌وته‌كانى، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا جەخت لە پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيرى و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و تێوهنهگلانى له ئاڵۆزييهكان، کرایەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 2,742 📊 Click Here