خوێندراوەتەوە: (363)

سەرۆكی ئۆكرانیادا پێشنیازێكی ئەمریكا بۆ چوونە نێو هاوپەیمانێتیی ناتۆوە لە بەرانبەر دەستبەرداربوون لە هەرێمی دۆنباس بۆ ڕووسیا ئاشكرا دەكات.

ڤلۆدیمێر زیلینیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند دوابەدوای نوێترین گەڕی دانوستانەكانی ئەبووزەبی، دانوستانكارانی ئەمریكی لەبارەی دەستبەرداربوونی كیێڤ لە هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵات لە بەرانبەر پەیوەندییكردنی بە هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)وە پرسیاریان لێ كردووە. زیلینیسكی وتیشی: یەكەم جارە ئەو پرسیارەی لێ دەكرێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، سەرۆكی ئۆكرانیا لە هەڵوێستی لە بەرانبەر ئەو پێشنیازە جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی نیازی نییە دەستبەرداری خاكەكەی بێت، بەڵام وتی: ئەگەر ئۆكرانیا گوژمەیەكی ئەمنیی گشتگیر و گرەنتی ئاسایشی و پارەیەكی باش و هاوكاری بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە بەدەست بهێنێت ئەوا ئامادەیە ئەو بابەتە بخاتە ڕاپرسییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 509 📊 Click Here