مەسعود بارزانی لەپیرمام پێشوازیکردن لە تۆم باراک و دوایین پێشهاتەکانی
ناوچەکەیان تاوتوێکرد، بەپێی راگەیەنرای کۆبونەوەکەش، باراک پشتیوانیی خۆی بۆ
سەرۆك وەزیرانی عێراق دوپاتكردەوە لە پڕۆسەی داماڵینی چەك لەدەستی میلیشیاکان و
هاتنەوەی بۆ ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی عێراق.
بارەگای بارزانی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،” لە دیدارەكەدا تۆم باراک نێردەی
تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا جەختی لەوە كردەوە كە عێراق و
ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیری هەیە و لەوەشدا هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ و جێی
بایەخی لە ئێستا و ئایندەدا هەیە، هەروەها سەرسامیی خۆیشی بە گەشە و پێشكەوتنی هەرێمی
كوردستان دەربڕی و بە نمونەیی وەسفیكرد “.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی ئەوەی دوپاتكردەوە
كە هەرێمی كوردستان هەردەم فاكتەری سەقامگیری بوە و لەگەڵ دیالۆگ و چارەسەری دیپلۆماسی
بووە بۆ سەرجەم كێشەكانی عێراق و ناوچەكە،
هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبوە لە كێشەكان بەڵام بەناهەق پریشكی شەڕ و ناكۆكییەكانی
ناوچەكەی بەركەوتوە “.
بارەگای بارزانی راشیدەگەیەنێت،” لە تەوەرێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی
خرایە سەر گرنگیی كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی هەرێمی كوردستان و حكومەتی نوێی عێراق
و، تۆم باراک باسی لە پێویستیی سەقامگیركردن و پاراستنی سیستەمی سیاسیی عێراق و
پاراستنی ڕۆڵی دەوڵەت لە كۆنتڕۆڵكردنی هێزە چەكدارە ناڕەسمییەكان كرد و پشتیوانیی
خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دوپاتكردەوە لە پڕۆسەی داماڵینی چەك لەدەستی میلیشیاکان
و هاتنەوەی بۆ ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی عێراق”.
سەبارەت بە حكومەتی نوێی عێراق، مەسعود بارزانی وێڕای جەختكردنەوە لە پاڵپشتیكردنی
عەلی زەیدی، ئەوەی خستەڕوو پێویستە هەموو لایەك پەند لە هەڵەكانی ڕابردوو وەرگرن و
لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان و لە چوارچێوەی دەستووردا كار بكرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
