خوێندراوەتەوە: (34)

بافڵ تاڵەبانی لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف
رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت
هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران
لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیی ئێران کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبون،
باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە
هاوبەشەکانی هەردولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات.

نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی
جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت
هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای
ئیسلامیی ئێران پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا بە گرنگ زانی و ئامادەیی خۆی
بۆ پشتیوانیکردن لە هەر هەنگاوێک دەربڕی کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان
هەردولا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 2,333 📊 Click Here