بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ئەو ئاڵنگارییانەی ئەمڕۆ روبەڕوی
هەرێمی کوردستان دەبنەوە، ناکرێت و نابێت چارەسەر بکرێن مەگەر بە گەڕانەوە بۆ دەستوری
عێراق وەک چوارچێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەڕاگەنراوێکدا
ئاماژەت بەوەکرد،” لەم قۆناخەدا دەبێت دانایی، سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە سەرووی
هەموو شتێکەوە بن، گفتوگۆی جددی و بونیادنەر تاکە رێگەیە بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو
هاووڵاتییان و پاراستنی ئاشتی لە تەواوی ناوچەکەدا “.
ئەوەشیخستەڕوو، لە هەمان کاتدا، سەقامگیریی راستەقینە پێویستی
بە لێپرسینەوەیە. بڕوایەکی چەسپاومان هەیە کە دەبێت شەفافیەت بەردی بناخەی حوکمڕانی
بێت. گەندەڵی متمانەی هاووڵاتییان تێکدەدات و دامەزراوەکانمان لاواز دەکات؛ بۆیە دەبێت
بە تووندی رووبەڕووی ببینەوە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکرێت، لە هەر کوێیەک بێت
و هەر کەسێک لێی بەرپرسیار بێت.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی،” با هەمووان بزانن کە پابەندبوونمان
بە ئاشتی و گفتوگۆوە لە هێز و بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک لە دوودڵی. شانازی
بە ناسنامەی کوردیمان و مافەکانی گەلەکەمانەوە دەکەین کە دوای خەباتێکی سەخت بەدەستهاتوون،
و جەخت لە پابەندبوونی تەواومان دەکەینەوە بە پاراستنی شکۆ، خاک و پێگە دەستوورییەکەمان
هەر کاتێک پێویست بکات “.
دەشڵێت،” لە کۆتاییدا، گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان
شایستەی ئارامی، خۆشگوزەرانی و سەرکردایەتییەکی بەرپرسیارن. پابەندبوونی چەسپاومان
بە دیپلۆماسیەتی ئاشتییانە، رێزگرتنی دوولایەنە و چارەسەرە دەستوورییەکان وەک تاکە
رێگە بۆ بەرەوپێشچوون، دووپات دەکەینەوە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
