خوێندراوەتەوە: (3)

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پشتیوانی لەبڕیارەکانی
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن لەبارەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی نەوت و
پاراستی سامانە نیشتیمانییەکان، هەروەها بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری
یاسا.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” ئەم بڕیار و رێکارانەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگن لەپێناو
پاراستنی سامانی گشتی و سزادانی کەسانی کەمتەرخەم و تاوانباران، بۆیە پێویسیە لێکۆڵینەوەکانی لایەنە دادوەر و
چاودێرییەکان بەردەوامبن، بە پێی رێکارە یاساییەکان، هەروەها نابێت هیچ کەس و لایەنێک
لە لێپێچینەوە بەدەر بکرێت “.

چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشکرد،” دوپاتیدەکەینەوە
کە رێکخستنەوەی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و دەروازە سنورییەکان بەپێی دەستور و
یاسا گرنگە، هەروەها پێویستە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان
لەڕێی گفتۆگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بەردوام بێت “.

چوارچێوەی هەماهەنگی داواش لەسەرجەم هێز و لایەنە
سیاسییەکان دەکات پاڵپشتی حکومەت بکەن و بەرژەوەندی نیشتیمانی پێشبخەن، پاراستنی
سامانی عێراق و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی بەرپرسیارێتییەکی دەستوری و
نیشتیمانییە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,735 📊 Click Here