خوێندراوەتەوە: (7)

عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێست له راگهیهندراوێكدا دەڵێت، “به بیانووی نهبوونی داهات ههموو پڕۆژهكانی سنووری سلێمانی، ١٠٠% راگیراون”. دەشڵێت، “چەندین پرۆژە ٨٠٪ ى تەواوبووە ڕاگیراوە، تەنانەت”نەسریەی” فەرمانگەکانی ئەو سنوورە ڕاگیراوە، گرفتی دەرمان و ئامێری تەندروستی هەیە لە نەخۆشخانەکان”. ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:- ڕاگەیەندراو بەبەهای (٤ ترلیۆن ٥٥٠ ملیار) دینار بڕیاری پرۆژە دراوە لە سنوری سلێمانی (ڕێگاوبان و بەنداو، پرد، گەیاندنی پرۆژەی ئاو… هتد) لە گەرمیانەوە بۆ هەڵەبجە و پێنجوێن و سلێمانی هەتا ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و دەربەندیخان و سەیدسادق….. هەموو پرۆژەکانی سنوری سلێمانی ١٠٠٪ ڕاگیراون! تەنانەت چەندین پرۆژە ٨٠٪ تەواوبووە ڕاگیراوە، تەنانەت”نەسریەی” فەرمانگەکانی ئەو سنوورە ڕاگیراوە، گرفتی دەرمان و ئامێری تەندروستی هەیە لە نەخۆشخانەکان. بیانوو نەبوونی داهاتە. بەپێی ڕێککەوتنێکی ١٢ ساڵ پێش ئێستا، پرۆژەو نەسریەو دەرمان و پاککردنەوە هەر سنورە لە داهاتی خۆیەتی.. پێشتر داهاتی سنوری سلێمانی( ١٥٠بۆ ١٦٠) ملیار دیناربوە! ئێستا دەڵێن: بەداهاتی کارەباشەوە مانگی پێشوو (٣٩ ملیار) دیناربوە!! بۆ بۆ! ناکرێت داهاتی قاچاخچێتی لە باشماخ و پەرێزخان سێ هێندەی داهاتی فەرمی ئەو گومرگانە بێت بۆ خەڵک! ناکرێت داهاتی سەرانەی بازگەی حیزب زیاتر بێت لە داهاتی گومرگ و مرور! خۆتان باوەڕ بەمە دەکەن داهاتی هاتوچۆو شارەوانی و گومرگ و باج و کارەبای ڕوناکی و دەیان ڕسومات (٣٩ ملیار) دینار بێت! کەی ڕەوایە بەهای ملیارەها دۆلار زەویتان بردبێت بۆ خۆتان، بەڵام هەرچێ پرۆژەیە وەستابێت! ئەمەی لێرە ڕودەدات، کارەساتە و تاڵانیە! نادادیە… تکایە تۆمەت دروست مەکەن، ئەمە زیانگەیاندنە بە سلێمانی، ئەمە داڕوخاندنی ئەم شارە جوانەیە! بەکڕینی میدیاو نوسەرو دانانی دەزگاو کەناڵ و خەرجکردنی ملیۆن دۆلار ئەم دۆخە خراپەی سلێمانی داناپۆشرێت!! ئەوەی دڵسۆزی ئەم شارەبێت قسە دەکات و دەنگی بەرز دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 994 📊 Click Here