خوێندراوەتەوە: (250)

دەستەی دەستپاكی عێراق بریكاری وەزارەتی كارەبای لە دۆسیەی دەستكەوتنی پارە بە نایاساییدا بە حەوت ساڵ زیندانی و گێڕانەوە و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا دا. دەستەی دەستپاكی عێراق، بڵاوی كردەوە: (خالید غەزای عەتیە موتڵەك مەعازیدی) بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبا بۆ كاروباری گواستنەوە و دابەشكردن لەلایەن دادگاوە بە حەوت ساڵ زیندانی و گێڕانەوە و پێبژاردنی دارایی بە بڕی 37 ملیار دینار سزا درا. لە ڕاگەیەنراوەكەشدا ئەوە هاتووە “تاوانبار دەبێت كۆی ئەو پارەیەی بە نایاسایی دەستی كەوتووە كە خۆی لە هەشت ملیار دینار و شەش ملیۆن و 600 هەزار دۆلاردا دەبینێتەوە، بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە”. دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بەوەش كرد “دەستبەسەر سەرجەم موڵك و ماڵەكانی بریكارەكەی وەزارەتی كارەبا دەگیرێت و دادگا بڕیارێكی دیكەیشی بۆ سزادراوەكە دەركردووە كە لە سێ ساڵ زیندانی قورس بە تۆمەتی “شاردنەوە” و جێبەجێكردنی سزای توندتر” پێك هاتووە. ئەمەو 14ی مانگی هەشتی ئەمساڵ بریكاری وەزارەتی كارەبا بۆ كاروباری گواستنەوە و دابەشكردن لە چوارچێوەی دۆسیەكانی گەندەڵی و بەفیڕۆدان و دەستكەوتی نایاسایی دەستگیر كرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 1,878 📊 Click Here