خوێندراوەتەوە: (271)

بەرپرسێكی ڕوسیا دیدارەكەی سەرۆكی وڵاتەكەی و نێردراوەكانی هاوتا ئەمریكییكەی بە “بنیاتنەر” و “بەسوود” وەسف دەكات. یۆری ئوشاكۆڤ، ڕاوێژكاری سیاسەتی دەرەوەی كۆشكی كۆماریی ڕووسیا (كرێملین)، دیدارەكەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف و جارێد كوشنەر نێردە تایبەتەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بە “بنیاتنەر و بەسوود و لەسەر بنەمای متمانە” وەسف كرد. ئەم قسانەی یۆری ئوشاكۆڤ دوابەدوای كۆبوونەوەی نێوان پوتین و ویتكۆف و كوشنەر هات و تێیدا زانیاری دا كە كۆبوونەوەكە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاندووە، وتیشی: هەر دوو لا باسیان لە ڕێگاكانی چارەسەركردنی قەیرانی ئۆكرانیا و چەند پرسێكی دیكەی هەنووكەیی كردووە. ئوشاكۆڤ ڕایشیگەیاند: پوتین لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكانی نێوەندگیری ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە دەربڕی. هەر وەك ڕاوێژكارەكەی كرێملین ئامادەیی پوتینی بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن لەگەڵ لایەنی ئەمریكی بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی پشتڕاست كردەوە. شاندە ئەمریكییەكەیش وەڵامێكی جددییان بە خستنەڕووی پێشنیاری جۆراوجۆر بۆ چارەسەر نیشان دا و خواستی خۆیشیان بۆ كۆتاییهێنان بە پڕۆسە سەربازییەكان بە خێرایی دەربڕی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 755 📊 Click Here