خوێندراوەتەوە: (22)

دەستەی دەستپاکی دادگاییکردنی بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی بە هەشت ساڵ زیندانی و گێڕانەوەی ٥٥ ملیار دینار ڕاگەیاند. دادگای دەستپاکی حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی نەوت و کاندیدی ڕەوتی حیکمەی بە هەشت ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی ٥٥ ملیار دینار سزادا، کە تۆمەتبار بوو بە قازانجکردنی نایاسایی لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور پێش ئەوەی سوێندی پەرلەمانتاری بخوات. لە دۆسیەیەکی دیکەشدا لە پارێزگای موسەننا، دەستپاکی فەرمانی گرتنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی دابەشکردنی کارەبا و ١٢ بەرپرس و ئەندامی لیژنەکانی کڕین جێبەجێ کرد، بە تۆمەتی بەهەدەردانی شەش ملیار و ١٥٠ ملیۆن دینار لە خەرجی ناپێویستدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,629 📊 Click Here