خوێندراوەتەوە: (953)

دوای دەیان ساڵ لە ڕاگرتنی چاپی، بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە، كە ڕێنمایی پێویست و گرنگ بۆ كاتی جەنگ لەخۆ گرتووە. ئەم كتێبە لە جەنگە جیهانییەكاندا چاپ و بڵاو كراوەتەوە. بەریتانیا هاووڵاتیەكانی بۆ جەنگ و ململانێی چەكداریی ئامادە دەكات و بەنیازە كتێبی جەنگ زیندوو بكاتەوە و جارێكی دیكە لەچاپی بداتەوە، لەكاتێكدا گرژی و ئاڵۆزییە سەربازیی و سیاسیەكان لە جیهان زیادی كردووە و پەرەی سەندووە. كتێبی جەنگ لە بەریتانیا چەندین ڕێكار و ڕێنمایی لەبارەی داخستنی خوێندنگاكان و چۆڵكردنی نەخۆشخانەكان و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خۆراك و پاراستنی سامانە نیشتمانییەكانی تێدایە، هەروەها پلانی سەربازیی و مەدەنیش لەخۆدەگرێت. كتێبیی جەنگ لە بەریتانیا لە جەنگەكانی یەكەم و دووەمی جیهانی و جەنگی سارددا هەبووە و بەكارهێنراوە، لە سەرەتای سەدەی 21ـەوە چاپكردنی وەستاوە، بڕیارە جارێكی دیكە دەست بە چاپكردنی بكرێتەوە و بەسەر هاووڵاتیانی بەریتانیا دابەش بكرێت بۆ هۆشیاركردنەوەیان لە هەڕەشە زیادبووەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 723 📊 Click Here