خوێندراوەتەوە: (1.0K)

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند: بەراورد بە ساڵی پار بەكارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر كەمیكردووە، بەڵام بڕی ماددەكە كە هاتووەتە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە. هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیەنرا لەپێناو بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەبارەی ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی كۆمەڵگا دەبێتەوە. دەزگای ئاسایشی هەرێم، مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە شاری ڕانیە ئەنجام دا، مەڕاسیمەكە بە ئامادەبوونی بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی و مامۆستای زانكۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان و چین و توێژە جیاوازەكان بەڕێوە چوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 134 Today: 1,638 📊 Click Here