خوێندراوەتەوە: (256)

بەنداوە ستراتیژییەكەی دوكان تەنها ٨٦ سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبوونی تەواوەتی و لەبەردەم سەرڕێژبوونی مێژووییدایە. بەپێی نوێترین ئامارەكان، ئاستی ئاوی بەنداوەكە ڕۆژانە ٦ بۆ ٨ سانتیمەتر زیاد دەكات و چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا، بۆ سێیەمین جار لە مێژووی خۆیدا لە دوای ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٩ سەرڕێژ بكات. ئەم بەنداوە كە گەورەترین عەمباری ئاوە لەسەر ئاستی عێراق و توانای گرتنی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، وەك سامانێكی گرنگی ئابووری، كشتوكاڵی و سەرچاوەی سەرەكی دابینكردنی ئاوی خواردن بۆ دەیان شار و گوند و پارێزگای هەرێم و عێراق سەیر دەكرێت.

ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بڕى باران بارین زۆر زیادیکرد و لە هەندێک ناوچە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو سێ هێندە باران باریوە، ئەوەش بووە هۆى پڕبوونى زۆرێک لە پۆند و بەنداوەکانى هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 1,578 📊 Click Here