سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەرکی ئەوان ڕێگریی بووە لە خواستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی و وتی: “ئەو دۆخە زۆر بە خێرایی تەواو دەبێت”. دۆناڵد ترامپ بەر لە جێهێشتنی کۆشکی سپی بەرەو تەکساس، قسەی بۆ میدیاکاران کرد و ڕایگەیاند لەگەڵ کۆتاییهاتنی جەنگ لەگەڵ ئێران، نرخی سووتەمەنی بە خێرایی دادەبەزێت. دۆناڵد ترامپ ڕاشیگەیاند ئەوان ڕێگە بە ئێران نادەن چەکی ناوەکی هەبێت و وتیشی: “لە بنەڕەتدا ئەو ئەرکەمان بە کۆتا هێنا. ئێمە سوپای ئەوانمان تێکشکاند. ئەو دۆخە زۆر بە خێرایی تەواو دەبێت، کاتێک ئەوە ڕوویدا، نرخی نەوت بە خێراییەکی زۆر دادەبەزێت”.
